بەخێربێن بۆ نووسینگەی پارێزەریی میرلێکس لە یۆتەبۆری و ستۆکهۆڵم

نووسینگەی میرلێکس بۆ پارێزەران لە کاروبارە تایەبەتیەکانتا یارمەتیت ئەدات، وەک مۆڵەتی مانەوە، مۆڵەتی کارکردن، بەستنەوەی خێزانی، هاوڵاتیبوون بە سویدی. ئێمە لە داوانامەی پەنابەریەکەشتا لای دەزگای دەوڵەتی کۆچ یان دادگای دەزگای کۆچ یارمەتیت ئەدەین.
ئێمە هەروەها یارمەتی تۆش ئەدەین کە پێویستیت بە یارمەتییە لەبارەی سەرپەرشتی و هاودەمی لەگەڵ منداڵدا، جیابوونەوەی هاوسەرگیریی یاخود پرسیارگەلی تر لەناو بەشی دادی خێزانان.
ئێمە هەروەها کۆمەکت ئەکەین کاتێک کە تۆ گیرۆدەی تاوانێک بوویت و پێویستیت بە پارێزەرێکە بۆ ئەوەی خەم لە مافەکانت بخوات و لە پرۆسەکەدا یارمەتیت بدات. ئێمە بە تایەبەت لەوەدا پسپۆڕین کە یارمەتی تۆی گیرۆدەبوو بە تاوان بدەین.

لە نووسینگەی پارێزەریی میرلێکس چاوت بە پارێزەر و کارمەندانی تریش ئەکەوێت کە بە زمانی خۆت بە کوردی (کرمانجی سەروو)، عارەبی و هەڵبەت ئینگلیزی و سویدیش قسەئەکەن.
ئێمە نووسینگەیەکی بچووکین کە بەڵێن بە کات و خولیاییەکی کەسی لە هەر بابەتێکی تایەبەتدا ئەدەین.

دوودڵ مەبە لە پەیوەندییکردن پێمانەوە بۆ کات گرتن یان ئامۆژگاریی. سەردانی یەکەم هەموو کاتێک بە خۆڕاییە! لەکاتی پەیوەندییگرتن دیاری ئەکەیت کە لە ستۆکهۆڵم یان یۆتەبۆری ئەتەوێت چاوپێکەوتنت هەبێت لەگەڵ ئەوەی کە کارەکەت کام بابەت ئەگرێتەوە.

تەلەفۆنی نووسینگەی (ستۆکهۆڵم و یۆتەبۆری، هەمان ژمارەیە) 031 711 77 15
تەلەفۆنی مۆبایڵی ڕاستەوخۆ بە کوردی، ئینگلیزی و سویدی : 070-7784119
تەلەفۆنی مۆبایڵی ڕاستەوخۆ بە عەرەبی، ئینگلیزی و سویدی: 073-7025273
گەر ئەتەوێت پۆستی ئەلەکترۆنیکی(مایڵ) بنێریت ئەوا داواکەت لێرە وەرئەگرین:
Den här e-postadressen skyddas mot spambots. Du måste tillåta JavaScript för att se den.

زانیاریی ئەدرەس:
Mirlex i Stockholm – Bibliotekstorget 8 171 45 Solna
Mirlex i Göteborg – Korsgatan 3 411 16 Göteborg
Mirlex i Örebro – Drottninggatan 28 702 10 Örebro
Mirlex i Nyköping – Östra Storgatan 2 611 34 Nyköping
Mirlex i Uppsala – Kungsgatan 62 753 41 Uppsala

بە گەرمی بۆ نووسینگەی پارێزەریی میلێکس بەخێربێن!